Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 19:21

لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2018ی عێراق هەموو جۆرە دامەزراندنێکی گرێبەست و هەمیشەیی راگیراوە

ئەگەری دووبارە نوێكردنەوەی گرێبەستەكانی پێشوو لەكاتی پێویستدا هەیە
لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2018ی عێراق هەموو جۆرە دامەزراندنێكی گرێبەست و هەمیشەیی راگیراوە
کوردستان TV
100%

لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2018ی عێراق هەموو جۆرە دامەزراندنێكی گرێبەست و هەمیشەیی لە فەرمانگەكانی دەوڵەت راگیراوە" لەكاتێكدا رێژەی هەژاری و بێكاری لە عێراق بەهۆی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە لە چەند ساڵی رابردوودا رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

لە ئێستادا باس لەوە دەكرێت كە لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا سەرجەم دامەزراندنەكان راگیراون. 

لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جه‌ختی لەوە كردۆته‌وه‌، لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای گشتی بودجەی ساڵی 2018ی عێراقدا، سەرجەم دامەزراندنەكان لە وەزارەت و دەستە و پارێزگاكان لەسەر میلاكی هەمیشەیی راگرتووە. 

هاوكات دامەزراندنی هاووڵاتییان بە شێوەی گرێبەست لەو پڕۆژە یاسایەدا راگیراوه‌، بەڵام ئەگەری دووبارە نوێكردنەوەی گرێبەستەكانی پێشوو لەكاتی پێویستدا هەیە. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە لە دوای شەڕی داعشەوە و بەهۆی ناجێگیریی نرخی نەوت و دروستبوونی قەیرانی دارایی لە كەرتی تایبەت و گشتیدا، رێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتۆتە بەرزترین ئاست، بەڵام لە ساڵی 2013 پێش دەستپێكردنی شەڕی داعش و دروستبوونی قەیرانی دارایی لە وڵاتـەكەدا، رێژەی هەژاری سه‌دا 16 بووە. 

بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن دەزگاكانی سەرژمێری و لێكۆڵینەوە ئامادە دەكرێن، عێراق لە پێشەوەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە لەڕووی زۆریی ژمارەی بێكارانەوە. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.