Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 19:38

قه‌ته‌ر گرێبه‌ستێکی 12 ملیار یۆرۆیی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا واژۆ کرد

ئه‌م گرێبه‌سته تایبه‌ته‌ به‌ كڕینی فرۆكه‌ی جه‌نگی و گه‌شتیاری
قه‌ته‌ر گرێبه‌ستێكی 12 ملیار یۆرۆیی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا واژۆ كرد
کوردستان TV
100%

وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ بڕی 12  ملیار یۆرۆ گرێبه‌ستی جۆراوجۆری له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا واژۆ كرد كه‌ بڕی 10 ملیار یۆرۆ ئه‌م گرێبه‌سته تایبه‌ته‌ به‌ كڕینی فرۆكه‌ی جه‌نگی و گه‌شتیاری. 

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنی پێنجشه‌مه‌ی‌ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی  ئابووری گرنگی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا واژۆ كرد. 

كه‌ له‌ نێویشیاندا 12  فرۆكه‌ی جه‌نگی رافاڵ و 50  فرۆكه‌ی گه‌شتیاری له‌ جۆری ئیرباس ئه‌ی بیست ویه‌ك سێ به‌ به‌های 10  ملیار یۆرۆ هه‌ن.  

ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها شێخ ته‌میم بن ئه‌حمه‌د ئالی سانی واژۆ كران.

له‌ ساڵی 2015 قه‌ته‌ر به‌ بڕی شه‌ش ملیار و 300 میلۆن یۆرۆی بۆ گرێبه‌ستی كرینی فرۆكه‌ی جه‌نگی رافاڵی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسییه‌كان واژۆ كردبوو. 

قه‌ته‌ر به‌ واژۆكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌ قورسانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌یه‌وێ ئه‌و مه‌سه‌جه‌ به‌ سعودیه‌كان بگه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی په‌راوێز نه‌خراوه‌. 

هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و‌ سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا بۆ قه‌ته‌ر، بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكای له‌و وڵاته‌ به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ هاوكات شوێنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ربازیی فه‌ره‌نساشه‌. 

ئه‌م بنكه‌ سه‌ربازییه‌ ناوه‌ندی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژمار ده‌كرێت. 

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا ئیمانوێل ماكرۆن داوای له‌  ئه‌میری قه‌ته‌ر كردووه‌ كه واز له‌ پشتیوانیكردنی دارایی و لۆجیستی هێزه‌ تووندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌كانی فه‌ره‌نسی بێنێت، داوایه‌ك كه‌ ئاڕاسته‌ی لایه‌نی سعودیش كراوه‌ و محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی شای سعودیا رازی بووه‌ به‌و داوایه‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان. 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.