له مه‌راسیمێكدا له شاری سلێمانی له‌به‌رده‌م بینای شاره‌وانی كۆن ته‌نیشت بینای یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری كه‌سایه‌تی مێژوویی كورد مسته‌فا پاشای یاموڵكی لادرا.
په‌یكه‌رساز چێنه‌ر نزار رایگه‌یاند: ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگ كارم له‌م په‌یكه‌ره‌دا كردووه كاره‌كه‌شم له‌سه‌ر پێشنیاری هاوڕێم هاوكار به‌نا ئه‌نجامدا و كاتێك ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه زانیاری زۆرم وه‌رگرت كه هه‌موو ژیانی بۆ خزمه‌تی كورد بووه بڕیارمدا كاره‌كه ئه‌نجام بده‌م.
شایانی باسه به‌رزی په‌یكه‌ره‌كه 2 مه‌تر و 80 سانتیمه، له هاڕاوه‌ی به‌رد داڕێژراوه و به به‌ردی مه‌ڵكه‌ندی دروستكراوه ، سپۆنسه‌ری كاره‌كه‌ش دكتۆرتهها ره‌سوڵ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی بوو.
مسته‌فا پاشای یاموڵكی یه‌كێك بوو له وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌شاری سلێمانی.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.