ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق لەدوای کۆتایی ھاتنی داعش بەردەوام دەبن ، کار دەکەن بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و جێگری لە عێراق.
ماکرۆن لە وتەیەکیدا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەربازانی فەڕەنسادا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رایگەیاندووە وڵاتەکەی بەردەوامە لە پشتگیری کردنی عێراق و دوای قۆناغی کۆتایھاتنی داعش پشتیوانییەکانیان بەردەوام دەبێت.
ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ حکومەتی عێراق کار دەکەن بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و جێگری لە عێراق.
گوتیشی: رێ له پارهداركردنی سهرجهم گروپه تیرۆریستییهكان دهگرین له ههر شوێنێك بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.