Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:09

200 حیزبی سیاسی خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق

نزیكەی 40% یان ناوی نوێی تۆماركراون
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵا رایگه‌یاند: تاوەكو ئێستاش لە عێراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە  200 حیزبی سیاسی ناوی خۆیان تۆماركردووە.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات ئامادەكاریەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوە ده‌چێت و تاوەكو ئێستاش لە عێراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە  200 حیزبی سیاسی ناوی خۆیان تۆماركردووە و دووپاتیشی دەكاتەوە سیستمی نوێی دەنگدان بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنیە كە ئەگەری ساختەكاری كەمدەكاتەوە.


كەریم تەمیمی كۆمسیاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) ڕاگەیاندووە ژمارەی ئەو حیزبانەی تاوەكو ئێستا مۆڵەتیان وەرگرتووە زیاتر لە 200 حیزبی سیاسیبە هەرێمی كوردستانیشەوە، كە بە نزیكەی 40% یان ناوی نوێی تۆماركراون .

وتیشی: زۆری ژمارەی حیزبە بەشداربووەكان دەگەرێتەوە بۆ یاسای حیزبەكان كە ئاسانكاری زۆری تێدایە لەوبارەوە بەتایبەت مەرجی ژمارەی ئەندام كە تەنها 2000 كەس بە مەرج وەرگیراوە.

سەبارەت بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دووپاتی كردەوە  كۆمسیۆن ئامادەكاری جدی دەكات بۆ پرۆسەكە، بەڵام بەگشتی بەندە لەسەر پەسەندكردنی یاسای بودجە و یاسای نوێی هەڵبژاردن و دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.