وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاریی گشتی راگه‌یاند .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/12/2017 له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئیداری و سیاسی و نوێنه‌رانی وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مه‌ڕاسیمی راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی حکومەتی ئەلیکترۆنی و سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاریی گشتی راگه‌یه‌نرا .
ئامانج له‌و پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه کارەکانی حکومەت خێراتر بكات و ڕێگری لە گەندەڵی بکات .
كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئامانجی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له پێناو كارئاسانی بۆ مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی خسته‌ڕوو و گوتی گۆڕینی سیستمی کۆنی کاغەز لە کاروباری حکومەت بۆ ئەلیکترۆنی نوێ بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کارگوزاریی کوالێتی بەرزە بە هاووڵاتیان و مامەڵە لەگەڵ بازرگانەکان و ئه‌م پرۆژه‌یه بەڕیوەبردنی وەزارەتی ناوخۆ و کارەکانی حکومەت خێرا و شەفاف دەکات .
هەروەها ڕێگریش لە گەندەڵی دەکات و وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بە هاوکاری رێکخراو و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان .
جێبەجێکردنی پڕۆژەی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی ناوخۆوە دەستپێدەکات و هاوکات پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش (ی‌و ئێن دی پی) بڕی 200 هەزار دۆلاری وەک پێشەکی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە تەرخان کردووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.