Erbil 5°C شەممە 28 کانونی یەکەم 06:33

نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی وای بۆ کراوه‌ دایکی خۆی نه‌یناسێته‌وه‌

هه‌ستی به‌شه‌رمه‌زاری كرد
nashtgare-ruxsir
کوردستان TV
100%

ژنێكی تایله‌ندی نه‌یتوانی كوڕه‌ گه‌نجه‌كه‌ی بناسێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری بۆكرا له‌كۆریای باشور.

"نۆباجیت مۆنلین" ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵان گه‌نجێكه‌ له‌ كارگه‌یه‌ك له‌ تایله‌ند كاری ده‌كرد هه‌موو رۆژێك له‌ كاتی كاركردنی له‌گه‌ڵ هاورێكانی هه‌ستی به‌شه‌رمه‌زاری كرد چونكه‌ ده‌موو چاوی زۆر نارێك و نه‌شیاو بوو.

مۆنلین له‌ كۆریای باشور و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ كرا به‌ جۆرێك روخساری گۆرا زۆر كه‌س له‌ دوای نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ نه‌یانده‌ناسییه‌وه‌ به‌ جۆرێك دایكی خۆی نه‌یناسییه‌وه‌ .

شایانی باسه‌ مۆنلین به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كردبوو له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌كه‌وه‌ تێچووی هه‌موو نه‌شته‌گه‌رییه‌كان له‌ ئاستۆیی به‌نامه‌كه‌ بوو.

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

 

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.