Erbil 5°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:16

ئه‌نجوومه‌نی که‌مپه‌که‌: حکومه‌تی عێراق به‌رپرسیاره‌ له‌هێرشه‌که‌ی سه‌ر په‌نابه‌رانی که‌مپی مه‌خموور

هێرشه‌كه‌ هه‌وایی بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌نجوومه‌نی كه‌مپی مه‌خموور رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور، هه‌وایی بووه‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئه‌و هێزانه‌ی ئاسمانی عێراقیش به‌كاردێنن، به‌رپرسیارن.

ئه‌نجوومه‌نی كه‌مپی مه‌خموور له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی 6 دیسه‌مبه‌ردا رایده‌گه‌یه‌نێت: هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور هه‌وایی بووه‌و نازانرێت له‌لایه‌ن كێوه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ،به‌ڵام حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئه‌و هێزانه‌ی ئاسمانی عێراق به‌كاردێنن، به‌رپرسیارن.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئاسمانی ئه‌م شوێنه‌ی كه‌ هێرشه‌كه‌ی لێ ئه‌نجامدراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ ده‌پارێزرێت، هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕێین حكومه‌تی عێراق لێدوانێكی به‌په‌له‌ بدات.

شه‌وی رابردوو كاتژمێر 6:45ی خوله‌كی ئێواره‌ له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ریی مه‌خمور، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جودی كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندایه‌، هێرشێكی هه‌وایی ئه‌نجام دراوه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، له‌ هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ری مه‌خمور شه‌هید و بریندار هه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.