دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له وتارێكدا، ئۆرشەلیم (قودس)ی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند‌و داوایشى لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کار بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بکات، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دەستخۆشی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا كرد بۆ ناساندنی ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختی ئیسرائیل و وتى" ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ ئیسرائیل". هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ داواشی لە وڵاتان کرد هاوشێوەی ئەمریکا پایتەختەکانیان لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازنەوە.
دۆناڵد ترەمپ له وتاره‌كه‌یدا وتى" هەوڵ بۆ ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەدات و پاڵپشتی لە دوو دەوڵەت دەکات بۆ ئیسرائیل و فەلەستین. گوتیشی" بڕیارێکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەدەم".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە هەموو سەرکردەیەکی ئەمریکی شکستیهێناوە لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا له ووتارێكدا شاری قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند‌و رایگەیاند كە زۆر وڵات هەن دژی ئەم دان پێدانانەن، بەڵام وەك ئەو گوتی بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ئەم بابەتە چارەسەر دەكەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی گواستنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، رایگەیاند" كە ئەم بڕیارەی دوای بیركردنەوەی درێژ هاتووە.
ترەمپ گوتى" بڕیاری دان پێدانان بەوەی قودس ببێته پایتەختی ئیسرائیل، زۆر دواكەوتووە.
گوتیشى" ئۆرشه‌لیم، پایته‌ختى یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تى دیموكراتییه له جیهاندا و له‌و شاره‌دا هه‌ر سێ ئاینه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین به ئاشتى.
هه‌روه‌ها گوتى" ئێستا من پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كه‌م ده‌بم كه له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌خۆمم داوه و ئیسرائیل مافى خۆیه‌تى پایته‌خته‌كه‌ى دیارى بكات.
ئەم وتانەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە زۆربەی سەرۆكەكانی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژایەتی خۆیان بۆ ئەم هەنگاوەی راگەیاندووە، هەر دوێنێ سێشەممەش ترەمپ چەند پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكە عەرەبەكان ئەنجام داوە و بڕیارەكەی خۆی پێیان ڕاگەیاندوه.
بریارى ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ شاری ئۆرشەلیم (قودس)، دانپێدانانى راستەخۆی ئەمریکایە بە ناسنامەی ده‌وله‌تى ئیسرائیلی، کە ئەو وڵاتە قودس بە پایتەختی خۆی ده‌زانێت و فەلەستینییەکانیش بە شارێکی پیرۆزی خۆیان دەزانن، بۆیه ئه‌م بریاره له‌وانیه كاریگه‌رى خراپ به‌دواى خۆیدا بهێنێت، كه له‌وانه‌یه رۆژهه‌لاتى ناڤین به‌هۆیه‌وه بكه‌وێته ره‌وشێكى ته‌مومژاوییه‌وه.
ئه‌م بریاره‌ى تره‌مب له ناوخۆى ولاتانى عه‌ره‌بى و جیهانى ئیسلامى و بگره نێوده‌وله‌تى كاردانه‌ى نه‌رێنى لێكه‌وتووته‌وه‌و له‌م باره‌وه بزووتنه‌وه‌ى فه‌تحى پارتی دەسەڵاتداری فەلەستینی هەڕەشەیەکی زۆر توند ئاراستەی تره‌مپى سەرۆکی ئەمریکا دەکات.
ناڕەزایەتییەکان دژى بریاره‌كه‌ى تره‌مپ تەنها لەسەر ئاستی شەقامی فەڵەستین نین، بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییه‌و تاكو ئێستا (تورکیا‌و عێراق و ئێران و ئوردن و کۆمکاری عەرەبی و فەرەنسا و به‌ریتانیا و فاتیكان) چه‌ندین وڵاتی تر نیگەرانی خۆیان لە هه‌مبه‌ر ئه‌و بریاره نیشان داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.