دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له وتارێكدا، ئۆرشەلیم (قودس)ی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند‌و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کار بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بکەن.
دۆناڵد ترەمپ بە ئاماژەدان بەوەی هەوڵ بۆ ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەدات رایگەیاند" ئەمریکا پاڵپشتی لە دوو دەوڵەت دەکات بۆ ئیسرائیل و فەلەستین. گوتیشی" بڕیارێکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەدەم".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە هەموو سەرکردەیەکی ئەمریکی شکستیهێناوە لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا له ووتارێكدا شاری قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند‌و رایگەیاند كە زۆر وڵات هەن دژی ئەم دان پێدانانەن، بەڵام وەك ئەو گوتی بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ئەم بابەتە چارەسەر دەكەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی گواستنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، رایگەیاند" كە ئەم بڕیارەی دوای بیركردنەوەی درێژ هاتووە.
ترەمپ گوتى" بڕیاری دان پێدانان بەوەی قودس ببێته پایتەختی ئیسرائیل، زۆر دواكەوتووە.
گوتيشى" ئۆرشه‌ليم، پايته‌ختى يه‌كه‌مين ده‌وڵه‌تى ديموكراتييه له جيهاندا و له‌و شاره‌دا هه‌ر سێ ئاينه‌كه به‌يه‌كه‌وه ده‌ژين به ئاشتى.
هه‌روه‌ها گوتى" ئێستا من پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كه‌م ده‌بم كه له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌خۆمم داوه و ئيسرائيل مافى خۆيه‌تى پايته‌خته‌كه‌ى ديارى بكات.
ئەم وتانەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە زۆربەی سەرۆكەكانی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژایەتی خۆیان بۆ ئەم هەنگاوەی راگەیاندووە، هەر دوێنێ سێشەممەش ترەمپ چەند پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكە عەرەبەكان ئەنجام داوە و بڕیارەكەی خۆی پێیان ڕاگەیاندوه.
بریارى ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ شاری ئۆرشەلیم (قودس)، دانپێدانانى راستەخۆی ئەمریکایە بە ناسنامەی ده‌وله‌تى ئیسرائیلی، کە ئەو وڵاتە قودس بە پایتەختی خۆی ده‌زانێت و فەلەستینییەکانیش بە شارێکی پیرۆزی خۆیان دەزانن، بۆیه ئه‌م بریاره له‌وانیه كاریگه‌رى خراپ به‌دواى خۆیدا بهێنێت، كه له‌وانه‌یه رۆژهه‌لاتى ناڤین به‌هۆیه‌وه بكه‌وێته ره‌وشێكى ته‌مومژاوییه‌وه.
ئه‌م بریاره‌ى تره‌مب له ناوخۆى ولاتانى عه‌ره‌بى و جیهانى ئیسلامى و بگره نێوده‌وله‌تى كاردانه‌ى نه‌رێنى لێكه‌وتووته‌وه‌و له‌م باره‌وه بزووتنه‌وه‌ى فه‌تحى پارتی دەسەڵاتداری فەلەستینی هەڕەشەیەکی زۆر توند ئاراستەی تره‌مپى سەرۆکی ئەمریکا دەکات.
ناڕەزایەتییەکان دژى بریاره‌كه‌ى تره‌مپ تەنها لەسەر ئاستی شەقامی فەڵەستین نین، بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییه‌و تاكو ئێستا (تورکیا‌و عێراق و ئێران و ئوردن و کۆمکاری عەرەبی و فەرەنسا و به‌ریتانیا و فاتیكان) چه‌ندین وڵاتی تر نیگەرانی خۆیان لە هه‌مبه‌ر ئه‌و بریاره نیشان داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.