Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:47

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەتانی و پێڵاوی بەسەر 500 خێزانى ئاواره‌ دابەش کرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارى خێزانى ئاواره‌ى كه‌ركوك و خورماتوو کرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2017، لەگەڵ ھاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە بۆ ھەرێمی کوردستان دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھاوکاری LDSی ئەمریکی چالاکییەکی بۆ خێزانە کەرکووکی و خورماتووییەکان بەڕێوەبرد و لەو چالاکییەدا بەتانی و پێڵاوی بەسەر 500 خێزاندا دابەش کرد.

بەشێکی زۆری ئەو خێزانانەی کە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێھێشتووە، بە ھۆی سەرما و باوبۆرانەوە بارگرانییەکانی سەریان زیاتر دەکات و (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)ش بەپێی توانای و بە ھەماھەنگی رێکخراوە جیھانییەکان بە پێدانی کەلوپەلی پێویست ھەوڵ دەدات بەشێک لەو بارگرانییە لەسەر خێزانەکان کەم بکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.