سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک ڕای گەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه له‌ناو شاری كه‌ركووك و له گه‌ڕه‌كى فه‌یله‌ق، ڕائیدێکی پۆلیسی کەرکووک کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ رائیدێكی پۆلیس بەناوی سامر عەبدولنەبی جەسامه کە له‌نه‌ته‌وه‌ى عەرەبە، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و کوژرا.
لای خۆیانەوە هێزە ئه‌منیه‌كانی كەركووك گەمارۆی شوێنەكەیان داوە و دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی بكوژان و روونكردنەوەی هۆكاری تیرۆركردنی.
دوای داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئیرانەوە کە بەڕێککەوتن لەگەڵ گروپێكى ناو یەکێتی كه‌ركووك راده‌ستی ئه‌مانه كران، ڕووداوی کوشتن و ڕفاندن له‌و شاره زیادی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.