Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:32

ئەمڕۆ ترەمپ بڕیاری خۆی لەبارەی قودسەوە دەدات

لەمەڕ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس رایگەیاند،رۆژی چوارشەممە، کۆشکی سپی بڕیاری خۆی لەمەڕ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، ئاشکرا دەکات.

سارا ساندەرس لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی کۆشکی سپیدا، ئاماژەی دا بە بڕیارەکانی ترەمپ لەبارەی قودسەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و گفتوگۆکانیدا لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان، هیچ ئاگادارکراوەتەوە لەمەڕ بڕیارەکانی سەبارەت بە قودس ساندەرس گوتی: "پێش سبەی (چوارشەممە) نامەوێت بچمە ناو هەندێک وردەکارییەوە.

ئیدارەی ئەمریکا بە پێی یاسای باڵیۆزخانەی خۆی کە لە 1995دا دەرچووە، بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوە لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیلەوە بۆ قودس، بەڵام 22 ساڵە ئەو یاسایە لە سەردەمی بیل کلینتۆن، جۆرج دەبلیو بوش و باراک ئۆبامادا هەموو شەش مانگ جارێک بە بیانووی "ئاسایشی نەتەوەیی"ەوە دوا دەخرێت.

لە ئێستادا کۆمارییەکان باس لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەیان دەکەن لە تەلئەبیبەوە و ترەمپیش ئەو بەڵێنەی داوە کە وەک ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.