کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند: ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی، مافی دەنگدانیان لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا ھەیە، ههروهها ئەحمەد رەحیم بشارە، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: كۆمسیۆن مۆڵەتی بەشداریكردنی 5 پارتی دیكەی لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوودا پەسندكرد.
کەریم تمێمی وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: بەپێی دەستوور، ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی مافی بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی دەنگدانی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق ھەیە، ھەروەک داواشی لە ئاژانسەکانی راگەیاندن کرد، بە وریایی و راستگۆیی زانیارییەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمان بگوازنەوە.
کەریم تمێمی لەبەشێکی تری راگەیاندراوەکەدا وتیشی: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، سەرجەم رێوشوێنەکانی تایبەت بە سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتوو، گرتۆتەبەر.
لهلایهكی دیكهوه ئەحمەد رەحیم بشارە، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، كۆمسیۆن مۆڵەتی بەشداریكردنی 5 پارتی دیكەی لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوودا پەسندكرد، كە بریتین لە بزوتنەوەی ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان، بزوتنەوەی ئیسلامی عێراق، بزوتنەوەی نور، راپەرین و گۆڕان و پارتی وەتەنی ئەوەلەن.
ئەو ئەندامەی كۆمسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەو پارتە سیاسیانە تەواوی رێكارە یاسایی و رێنماییەكانی كۆمسیۆنیان لەبارەی برگەكانی یاسای پارتە سیاسییەكان جێبەجێكردووە، كەلەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە داڕێژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.