Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:28

چۆنیه‌تی کۆنترۆڵکرنی فشاری خوێن له‌ماڵه‌وه‌

سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خواردنی ته‌ندروسته‌
swdakine shawender
کوردستان TV
100%

چه‌وه‌نده‌ر خورادنێكی گرنگ و به‌هێزه‌ بۆ رێكخستنی خوارده‌مه‌نی ته‌ندروست به‌سووده‌ ، به‌جۆرێك سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خواردنی ته‌ندروسته‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك ده‌ست نه‌كه‌وێت.

چه‌وه‌نه‌ده‌ر  پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی زۆربه‌ی خواردنی رۆژانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت وه‌كو ڤیتامین  بی وماده‌ی ئاسنین و پۆتاسیۆم..له‌ هه‌مان كاتدا به‌كار دێت بۆ چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ گرنگتریان بریتین له‌:

1 فشاری خوێن:

 چه‌وه‌نده‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌یNO3  به‌ جۆرێك جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گۆرێت بۆ ئۆكسیدی نۆتریك ، كه‌ هاوكاره‌ بۆ فراوان كردن و به‌خێرایی خوێن هامۆشۆ بكات به‌ ئاسایی  خوول بداته‌وه‌ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ یان بۆ دابه‌زینی فشار خوێن.

2 كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشه‌كانی دڵ:

چه‌وه‌نه‌ده‌ر ده‌وڵمه‌نده‌ به‌ ماده‌كانی نه‌باتی ئه‌م ماده‌یش هاوكاره‌ بۆ نزم بوونه‌وه‌ی  پاڵپه‌ستۆی خوێن له‌ ماده‌ی هۆمۆسیستین چونكه‌ زۆر مه‌ترسدار ده‌بێت له‌ حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ئاستێكی زۆر له‌ خوێن  تووشی نه‌خۆشییه‌كانی  خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشی دڵ ده‌بێت.

3 چالاك كردنی خانه‌كانی مێشك :

چه‌وه‌نده‌ر ماده‌ی ئۆكسیدی نیتریك له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ هاوكاره‌ بۆ سورانه‌وه‌ی خوێن له‌ جه‌سته‌دا له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ خوێن به‌باشی بۆ مێشك بچێت، له‌كۆتاییدا مێشك به‌شێوه‌یه‌كی كارا كارده‌كات ده‌بێته‌ فاكته‌رێك بۆ ووردبوونه‌وه‌ و رێكخستن .

4- كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری جگه‌ر:

چه‌وه‌نده‌ر ماده‌یه‌كی زۆری له‌ ترشه‌ڵۆك له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ده‌بێت فاكته‌رێك بۆ رێگری و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری كۆكراوه‌ی سه‌ر جه‌رگ ، له‌ هه‌مان كاتدا رێژه‌ی كرۆستۆڵ له‌ خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌ركی جگه‌ر بریتییه‌ له‌ پاككردنه‌وه‌ی  خوێن و"ده‌رباز بوون له‌ قه‌ڵه‌وی"  له‌ جه‌سته‌دا.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابع

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.