گۆرانیبێژی ناسراوی توركیا و جیهان (ئیبرۆ گونده‌ش) دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل سه‌رمایه‌دارێكی ئێرانی به ناوی (ره‌زا سه‌راف) له ئێستادا جیابوونه‌وه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات .
ئه‌وه بۆ ساڵێك و نیو ده‌چێت" سه‌راف" له ئه‌مریكا ده‌ستگیر كراوه و دانیشی به هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ناوه كه خراونه‌ته پاڵی و هه‌روه‌ها حكومه‌تی توركیاشی تێكه‌ڵ به دۆسیه‌كه‌ی خۆی كردووه .
له هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (حوریه‌ت ) هاتووه كه (ئیبرۆ گونده‌ش) له بارێكی ده‌روونی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رافی هاوسه‌ریدا گیراوه و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و هه‌فته‌یه "گونده‌ش "جیابوونه‌وه‌ی خۆی له "سه‌راف" بۆ رای گشتی توركیا ئاشكرا كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.