Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 03:17

ته‌مه‌نی یه‌که‌م sms

له‌ مانگێكدا ژماره‌ی ناردنی كورته‌ نامه‌ به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ 781 ملیار نامه‌ .
کوردستان TV
100%


25   ساڵ به‌سه‌ر ناردنی یه‌كه‌م كورته‌ نامه‌ sms  تێپه‌ڕده‌بێت .

ئه‌ندازیار (نێڵ بابورس) له‌ 3 دێسێمبه‌ری ساڵی 1992 واته‌ 25 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ یه‌كه‌م كورته‌ نامه‌ی به‌ كۆمپیوته‌ر بۆ مۆبایلی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ڤۆدافۆن به‌ ناوی (ریتشارد جارڤیس) نارد كه‌ له‌ نامه‌كه‌ ته‌نها نووسیبووی merry christmas  .

ناردنی كورته‌ نامه‌ زۆر گران بووپێش ئه‌وه‌ی مۆبایلی زیره‌ك بڵاوببێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كانی نۆكیا و بلاك بێری ته‌نها 9 دوگمه‌یان هه‌بوو .

له‌ ڕاپۆرتێكدا هاتووه‌ له‌ مانگی 6 ساڵی (2000 ) تا مانگی 6 ساڵی ( 2007 ) ته‌نها 45 ملیار كورته‌ نامه‌ له‌ مانگێكدا،به‌ڵام ته‌نها دوای 2 ساڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌پڵ و سامسونگه‌وه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی ناردنی كورته‌ نامه‌ به‌رزبۆوه‌ بۆ 161 ملیلر كورته‌ نامه‌ ته‌نها له‌ مانگێكدا.

جێی باسه‌،تا مانگی 6 ی ئه‌مساڵ ته‌نها له‌ مانگێكدا ژماره‌ی ناردنی كورته‌ نامه‌ به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ 781 ملیار نامه‌ .

سه‌رچاوه‌: تێك ئای

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.