Erbil 9°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:35

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان کرد

هەڵوێستی حزبی شیوعی و لایەنگرانی بەرز نرخێندرا
کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی حزبی شیوعی و لایەنگرانی كرد لە پاڵپشتیكردنی ڕیفراندۆم و ڕۆڵی حزبی شیوعی لەو پڕۆسە نیشتیمانییە گرنگەدا بەرز نرخاند .

ڕۆژی سێشەممە 5ـی 12ـی 2017 لە سەلاحەددین سەرۆك (مەسعوود بارزانی) پێشوازی لە شاندێكی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی هەڵوێستی حزبی شیوعی و لایەنگرانی كرد لە پاڵپشتیكردنی ڕیفراندۆم و ڕۆڵی حزبی شیوعی لەو پڕۆسە نیشتیمانییە گرنگەدا بەرز نرخاند و لە وتەیەكدا بە تیروتەسەلی قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر و هەڵوێستی بەغدا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شی كردەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی جەختیان لە هەڵوێستی حزبەكەیان لەمەڕ ڕیفراندۆم و پرسە نیشتیمانییەكان كردەوە و بۆچوونی خۆیان لەبارەی كێشە و تەحەدیاتەكانی بەردەم گەلی كوردستان خستەڕوو.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بار و گوزەرانی خەڵك و ڕێوشوێن بۆ دەربازبوونی قۆناغ و كۆسپەكان و پێویستیی دەستەبەركردنی یەكهەڵوێستیی سیاسیی لایەنە كوردستانییەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و وێڕای تیشكخستنەسەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێم، هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە هەڵبژاردن باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان و لەپێناو باشكردنی ژیانی خەڵكیش پێویستە لایەنە سیاسییەكان یارمەتیدەری حكوومەتی هەرێم بن.

ئاماده‌كردنی :رزگار 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.