Erbil 31°C چوارشەممە 24 تەمووز 22:34

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئاماده‌کاری بۆ لابردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌کات

پارێزگاری نه‌ینه‌وا نه‌وفه‌ل حه‌مادی سوڵتان
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایده‌گه‌ێنێ ، پارێزگار ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ئاماده‌ بێت، ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ ئه‌نجوومه‌ن، نه‌وفه‌ل حه‌مادی سوڵتان له‌ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا لاببات.

عه‌لی خزه‌یر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند: جارێكی دیكه‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان ئاماده‌كاری بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌وفه‌ل حه‌مادی سوڵتان ده‌كات ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دادگای كارگێری له‌ به‌غدا وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای داوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ لابردنی نه‌وفه‌ل حه‌مادی سوڵتان له‌ پۆستی پارێزگاری ده‌ریكردبوو.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، پارێزگار نه‌وفه‌ل حه‌مادی سوڵتان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌ن ئاماده‌ بێت، ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، نه‌وفه‌ل حه‌مادی سوڵتان له‌ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا لاببات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.