Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 01:48

بزانه‌ بۆ وێنه‌ی سناپ چات له‌ ئه‌ندرۆید خراپه‌ وه‌ک له‌ ئای ئۆ ئێس

به‌هۆی كه‌می رێژه‌ و مۆدێلی به‌رهه‌مه‌كانیان
taknalogei
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سناپ چات ڤێرژنێكی نوێی ئه‌په‌كه‌یان  به‌رده‌ست كرد، كه‌ دیزاینی ئه‌په‌كه‌ گۆڕاوه‌ به‌ڵام ئێستا چه‌ند جیاوازیه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و سناپه‌ی كه‌ به‌ ئه‌ندرۆید ده‌یگریت وه‌ك له‌ ئای ئۆ ئێس.

سه‌رچاوه‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كان رایانگه‌یاندوه‌ : تۆماركردنی ڤیدیۆ له‌ ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس  بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌ران ، ده‌گه‌رێن به‌ دوای وه‌ڵامێكی گونجاودا.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی Tech Insider  هه‌روه‌ها ئایفۆن به‌هۆی كه‌می رێژه‌ و مۆدێلی به‌رهه‌مه‌كانیان، له‌لایه‌ن كۆمپانیای سناپ چاته‌وه‌  به‌ ته‌واوی توانراوه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و بۆ هه‌ر قه‌باره‌یه‌ك و هه‌ر جۆره‌ مۆدێلێكی ئایفۆن یان ئایباد و ئایپۆد، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش  وایكردووه‌ كه‌ كامێراكه‌ی به‌ ته‌واوی قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ و كوالیتی به‌رز له‌سه‌ر ئه‌پی سناپ جات كار بكات ، و وێباسیته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی  ئه‌ندرۆید، كه‌ جگه‌ له‌ سامسۆنگ، هه‌ریه‌ك له‌ سۆنی، بلاكبێری، هواوی، گوگڵ پێكسڵ و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی مۆبایل هۆشمه‌ند به‌ چه‌ندین قه‌باره‌ی جیا ئه‌و سیسته‌مه‌ به‌كاردێنن و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ سناپ چات نه‌توانێت كۆنترۆڵی ته‌واوی قه‌باره‌ و مۆدێله‌كان بكات.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.