Erbil 11°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:50

ئیسڕائیل : ئێران و نازییه‌کان خاڵی هاوبه‌شییان هه‌یه‌

پابه‌ندبوونێكی بێ به‌زه‌ییان هه‌یه‌ بۆ كوشتنی جوله‌كه‌كان
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل رایده‌گه‌ێنێ، شتێك له‌ نێوان ئێران و نازییه‌كان هاوبه‌شه‌ و پابه‌ندبوونێكی بێ به‌زه‌ییان هه‌یه‌ بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ و تیرۆر و هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونێكی بێ به‌زه‌ییان هه‌یه‌ بۆ كوشتنی جوله‌كه‌كان.

بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل له‌ لێدوانێكیدا له‌ فۆڕیومی سابان كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسڕائیله‌ له‌ واشنتن ئه‌نجام ده‌درێت رایگه‌یاند : با سیاسه‌تی ئێسڕائیلتان پێ بڵێم، ئێمه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین ڕژێمێك كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر له‌ناوبردنی وڵاتی ئیسڕائیل چه‌كی ناوه‌كیی به‌ده‌ست بخات. ئێمه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین ئه‌و ڕژێمه‌ پێگه‌ی سه‌ربازیی خۆی له‌ سوریادا به‌هێز بكات، كه‌ به‌نیازه‌ وابكات بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان له‌ناوبه‌رێت.

ئه‌م په‌یامه‌ی ناتانیاهۆ دوای ته‌نها ڕۆژێك دێت له‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسڕائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی گومانلێكراوی ئێرانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق، ئه‌مه‌ش پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌چێته‌ ناو قۆناغێكی نوێی ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و ئێرانه‌وه‌.

به‌ هه‌مان شێوه‌ی لێدوانه‌كه‌ی شازاده‌ی جێگره‌وه‌ی سعودیه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان كه‌ وتی ڕابه‌ری ئێران ئایه‌توڵا خامنه‌ئی هیتله‌ری نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌، ناتانیاهۆ ئێرانی به‌سته‌وه‌ به‌ نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه‌ و وتی شتێك تیایاندا هاوبه‌شه‌ ، پابه‌ندبوونێكی بێ به‌زه‌ییان هه‌یه‌ بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ و تیرۆر و هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونێكی بێ به‌زه‌ییان هه‌یه‌ بۆ كوشتنی جوله‌كه‌كان.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: voa

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.