لە دیدارێكدا لەگەڵ فەلاح حەسەن جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان، ئەلكساندەر ڤۆتژیتژ سەرۆك كۆماری سربیا ڕایگەیاند" گەلی كورد شوڕشگێرن و شەڕی دڕندەترین تیرۆریستی جیهانیان كردووە، بۆیه ئێمەش دەرگای دۆستایەتیمان بەرانبەر بە ھەرێمی كوردستان كراوەیە.
فەلاح حەسەن كە ھاوكات لاوێكی ههرێمى كوردستانەو بۆ كاری لاوانی سیاسیی جیھان سەردانی بیلگرادی پایتەختی سربیای كردووە، دەڵێت" سەرۆك كۆمارى سربیا پێی گوتم ئێوە گەلێكی شوڕشگێرن و خاوەنی خەباتن و شەڕی دڕندەترین تیرۆریستی دنیاتان كردوه، بۆیه دەرگای دۆستایەتیمان كراوەیە بەرانبەر بە گەلی كوردستان".
فەلاح حەسەن ڕوونیشی كردەوە" من داوام لەسەرۆك كۆماری سربیا كرد كە ھاوكاریی ھەرێمی كوردستان بكات و كۆنسووڵخانە یاخود نوێنەرایەتیی دیپلۆماسییان لە كوردستاندا بكەنەوە، تا پەیوەندییەكان بەھێزتر بن و پەرە بە دۆستایەتیەكان بدرێت، بەڵكو بتوانرێت بازرگانی لە نێوان ھەردوولادا دەست پێ بكات و دیدار و كۆبوونەوە فەرمییە دیپلۆماسییەكانیش دەست پێ بكەن، كه ئهویش له لایهن خۆیهوه ههموو ئامادهیهكى دهربرى بۆ زیاتر دروستكردنى پهیوهندى لهگهل ههرێمى كوردستان.
تێزانین فەلاح حەسەن كە جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھانە، لەلایەن لاوانی سیاسیی سربیاوە بە فەرمی بانگھێشت كراوە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی لاوانی پارتی گەلانی ئەورووپا و لاوانی سیاسیی سربیا لە بیلگرادی پایتەختی ئەو وڵاتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.