حەسەن رووحانی سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئیًران رایگه‌یاند" ده‌بێت وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دیالۆگ کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه پێویستیمان به هاوكارى هیچ لایه‌ك نییه‌و خۆمان ده‌توانین کێشەکانی خۆمان به رێگه‌ى دانوستانه‌وه چارەسەر بکەین.
تێزانین ئێستا ره‌وشى رۆژهه‌لاتى ناڤین تا راده‌یه‌ك ناسه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و و ئه‌مه‌ریكا و ولاتانى رۆژئاواش، ئێران به هۆكارى ههلگیرساندنى شەڕو کێشەكان لە چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ده‌زانن، لەوانە عێراق و سووریا و یەمەن و لوبنان. هه‌ر بۆیه رووحانی ئه‌مرۆ له لێدوانێكیدا رەتیکردەوە كه ئێران ده‌ستى له نانه‌وه‌ى پشێوى له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت و لە هەوڵی ئەوەدابێت پێگەی خۆی بەهێز بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.