Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:42

دەستەی دەستپاکیی عێراق جێگرانی سەرۆک کۆمار له‌سه‌ر گه‌نده‌لى ده‌داته‌ دادگا

چەند بەرپرسێکی عێراقی ده‌درێنه‌ دادگا، كه‌ له‌نێویاندا جێگرانی سەرۆک کۆمار هه‌ن
کوردستان TV
100%

حەسەن یاسری، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی (شەفەق‌ نیوز)ی ڕاگەیاند" بەتۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتى، چەند بەرپرسێکی حكوومه‌تى عێراقی ده‌درێنه‌ دادگا ، كه‌ له‌نێویاندا جێگرانی سەرۆک کۆمار هه‌ن.

ناوبراو وتیشى" زۆربه‌ى دۆسیه‌ى ئه‌و تاوانبارانه‌ پەیوەندییان به‌ پرسى نەوت و خۆراک و دەرمانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌م رووه‌وه‌ دەستەی دەستپاکیی عێراق بریارى داوه‌ رێگه‌ى سه‌ردانیكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وولات بگیرێت. 

هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وان به‌ هه‌ماهه‌نگى لەگەڵ وەزارەتی دادوەری و وەزارەتی دەرەوە و دادگای باڵای عێراق ھەندێک لەو دۆسیانەیان راده‌ستى پۆلیسی ئینتەرپۆل کردووه‌، تاكو هه‌ول بدرێت سامانى دزراوى ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى وولاته‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت و بهێنرێته‌وه‌ عێراق.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.