عەلی عەبدوڵا ساڵح داوای ڕاپەڕین لەدژی حوسیەكانو هەڵدانەوەی پەڕەیەكی نوێ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە دەكات.
لەكاردانەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی یەمەن، عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆك كۆماری پێشووی یەمەن لەووتارێكی تەلەفزیۆنیدا داوای لەهەموو هاوڵاتیانی یەمەن كرد راپەڕین لەدژی حوسیەكان بكەن بەهۆی ئەوەی حوسیەكان كردەوەی دوژمنكارانەیان ئەنجامداوەو هاوڵاتیانی مەدەنیان تۆقاندووە.
عەلی عەبدوڵا ساڵح داوای لەهێزە چەكدارەكانی باكووری یەمەن كرد كەهیچ رێنماییەك لەمیلیشیا حوسیەكان وەرنەگرنو داوای هەڵدانەوەی پەڕِەیەكی نوێی كرد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە لەگەڵا راگەیاندنی ئاگربەست.
دوای ئەوەی لە شەوی رابردووەوە شەڕ لەنێوان چەکدارانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح ، سەرۆکی پێشووی یەمەن و حوسییەکان دەستیپێکردەوە ، ئەمڕۆ دوو شاریان لەدەست حوسییەکان کۆنتڕۆڵکردەوە و زۆربەی دام و دەزگا حکومییەکانی سەنعا لەدەست حوسییەکان دەرهێنران.
چەکدارانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح باڵەخانەی تەلەڤزیۆن ، سەرۆکایەتی کۆمار، وەزارەتی بەرگریی، ئاسایشی نیشتمانی، بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی-یان لە سەنعای پایتەخت کۆنترۆڵکردەوە.
شارەکانی ئیب و زمار کەوتنە دەست چەکدارانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و شەڕ و پێکدادان لە سەنعای پایتەختیش بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.