Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:04

وەزارەتی نەوت: هەناردەی نەوت لەمانگی رابردوو بەرزبۆتەوە

داهاتەكەش شەش ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند هەناردەی نەوت لەمانگی رابردودا بەرزبۆتەوەو داهاتەكەش شەش ملیار دۆلاری تێپەڕاندوەو هەر بەرمیلێك نەوتیش بەزیاتر لە 57 دۆلار فرۆشراوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە كە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو رێژەی هەناردەكردنی نەوت و داهاتەكەی بە بەراورد بەمانگی  تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەرزبۆتەوە، راشیگەیاندوە: بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆوە)، مانگی رابردوو 105 ملیۆن و 50 هەزارو 804 بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە كراوەو داهاتەكەشی 6 ملیارو 8 ملیۆن و 252 دۆلار بووە.

لەوبارەیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: كۆی ئەو نەوتەی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست  باشوری عیراقەوە هەناردەی دەرەوە كراوە گەیشتۆتە 105 ملیۆن و 50 هەزارو 804 بەرمیل، بەڵام لەتۆمارەكەدا هیچ بڕە نەوتێكی هەناردەكراوی كەركوك تۆمار نەكراوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی نەوت دەشڵێت: تێكڕای رۆژانەی هەناردەی نەوتیش سێ ملیۆن و 502 هەزار بەرمیل بووەو هەر بەرمیلێكیش بە 57 دۆلارو 19 سەنت فرۆشراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.