Erbil 1°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 04:35

درامای ته‌له‌فزیۆنیه‌کان

نه‌بوونی ره‌خنه‌گری درامای ته‌له‌فزیۆنی قه‌یرانێكی گه‌وره‌یه
raxnagre-drimikin
کوردستان TV
100%

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئامێری ته‌له‌فزیۆن میوانی هه‌موو ماڵێكه‌ زۆربه‌ی خێزانه‌كان بینه‌ری ئه‌م ئامێره‌ن هیچ گومانی تێدانیه‌كه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و دورست بوونی خێزان یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه‌ تیڤیه‌كان په‌خشی ده‌كه‌ن درامای ته‌له‌فزیۆنییه‌ من لێره‌دا ناچه‌مه‌ سه‌رناوه‌رۆك و جۆری ئه‌ڵقه‌و زنجیره‌و دراماكان چونكه‌ ئه‌مه‌ بابه‌تێكی گرنگه‌. هه‌وڵده‌ده‌م باس له‌ رۆڵی ره‌خنه‌گری درمای ته‌له‌فزیۆنه‌كان بكه‌م له‌سه‌ر هه‌ر جووڵه‌یه‌كی هو‌نه‌ری له‌و كاته‌وه‌‌ گه‌شه ‌ده‌كات و ئۆكسجینی داهێنان ده‌به‌خشێ.

كاتێ ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرۆسه‌ی ره‌خنه‌یی بۆ ده‌سنیشانكردنی ‌هه‌ردوو لایه‌نی به‌هێز و لاوازییه‌وه‌‌. له‌ هه‌مان كاتدا باوه‌ڕ به‌بینه‌ر ده‌هێنێت، كه‌ به‌بیر و هه‌ستی له‌ گه‌ڵ كاره‌هونه‌رییه‌كاندا بژیت. ئه‌رستۆ ده‌ڵێت: " كاری ره‌خنه‌یی وه‌كو پیشه‌ی دادگا وایه،‌ كاتێ قازی فرمانی دادگا به‌سه‌ر كه‌سێكدا ده‌رده‌كات،‌ ده‌بێ ره‌خنه‌ گریش وابێ." نه‌بوونی ره‌خنه‌گری درامای ته‌له‌فزیۆنی قه‌یرانێكی گه‌وره‌یه،‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری درامای ته‌له‌فزیۆنیدا بۆته‌ گرفت له‌ هه‌مبه‌ر رێره‌وی پێشڤه‌چوونی به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ریدا، ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ئاسمانی و ناوخۆیی ساڵانه‌ چه‌ندین كاری درامی به‌رهه‌م ده‌هێنن. هۆی سستی و لاوازیی به‌رهه‌مه‌كان هه‌ر له‌رووی ده‌ق، ده‌رهێنان، نواندن، وێنه‌گرتن و سیناریۆوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی ره‌خنه‌گری پسپۆر، دادپه‌روه‌رانه ‌و راستگۆ‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌كان كه‌ له‌سه‌ر بنمای ره‌خنه‌ی هونه‌ری بێت. ئه‌وانه‌ی له‌گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا نووسراون ناچنه‌ قاڵبی ره‌خنه‌وه،‌ چونكه‌ له‌ كاتی نوسینه‌كانیاندا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی براده‌رایه‌تی به‌ شان و باڵی یه‌كتردا هه‌ڵده‌ڵێن و به‌چاكه‌ باس له‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن یان به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌. هۆكاره‌كانی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه تا ئێستا له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌گشتی و له ‌ناو هونه‌رمه‌ندا به‌تایبه‌تی ره‌خنه‌ قبوڵ ناكه‌ن.

هه‌ندێكیان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕێسا و یاساكانی "هونه‌ری ڕه‌خنه‌گرتن" ده‌ڵێن: "به‌بۆچوونی خۆم" كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی هونه‌ری ڕه‌خنه‌گریدا جێگای نابێته‌وه‌. ره‌خنه‌گری ته‌له‌فزیۆنی واته‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ كاره‌هونه‌رییه‌كانه‌‌.

 كاتێ ره‌خنه‌گر ره‌خنه‌ ده‌گرێت، مه‌به‌ستی ده‌رخستنی لایه‌نی چاكه ‌و خه‌راپه‌ی كاره‌كه‌یه‌ بۆ بینه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ و‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌. ره‌خنه‌گری سه‌ركه‌وتوو، ده‌بێ خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی راستگۆیی، پێشینه‌یه‌كی زانستی و مه‌عریفی هه‌بێت، توانای نووسینی له‌ ده‌ربرین و دیاركردنی كه‌موكوڕییه‌كاندا هه‌بێت له‌ هه‌مووی گرنگتریش بوێر بێت

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.