Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:56

2 ھەزار و 500 تۆمەتباری دۆسیەی گەندەڵی لەعێراق دراونەتە دادگا

16 وەزیر و 127 بەرێوەبەری گشتی ھەیە
کوردستان TV
100%

لەساڵی رابردوودا زیاتر لە 2 ھەزار و 500 تۆمەتباری دۆسیەی گەندەڵی لەعێراق دراونەتە دادگا

حەسەن ئەلیاسری ، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لەساڵی 2016 دا دەستەکەیان 13 ھەزار و 863 دۆسییەی لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵیەوە یەکلاکردۆتەوە ، کە  2 ھەزار و 521 تۆمەتبار بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە دۆسییەکان  دراونەتە دادگا کە لەنێویاندا 16 وەزیر و 127 بەرێوەبەری گشتی ھەیە  .

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق راشیگەیاند بەھۆی لێکۆڵینەوەکانی دەستەکەوە لەساڵی رابردوودا دەسەڵاتی دادوەری عێراق 3 ھەزار و 198 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ گەندەڵکاران دەرکردووە کە 836 فەرمانیان جێبەجێکراون .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.