باڵیۆزی سریلانكا له عیراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عیراق، به‌ڕێز ڕانێل ویكرمیسینگه ـ ی سه‌رۆك وه‌زیرانی سریلانكا زۆر به‌ڕێزه‌وه باسی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كردووه و ڕایسپاردووه له ده‌رفه‌تێكدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و ڕێز و سڵاوی به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29/11/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز میرانجا ئاسۆكا رانسینگ باڵیۆزی سریلانكا له عیراق و به‌ڕێز ئه‌حمه‌د جه‌لاله‌ددین كونسوڵی فه‌خریی سریلانكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز رانسینگ سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ی فه‌خریی وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست له داهاتوودا ببێته كونسوڵخانه‌ی گشتی. ئاماده‌ییی خۆیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا نیشان دا، چونكه ئه‌وان ده‌خوازن په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێز ڕانێل ویكرمیسینگه سه‌رۆك وه‌زیرانی سریلانكا كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و پیرۆزبایی له به‌ڕێز باڵیۆزی سریلانكا و كونسوڵی فه‌خریی سریلانكا كرد به كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی فه‌خریی وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كاره‌كانیان نیشان دا و هیوای خواست له داهاتوویه‌كی نزیكدا كونسوڵی گشتیی وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی سریلانكا ده‌ربڕی و باسی له‌و نه‌هامه‌تیانه كرد كه له ڕابردوودا ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له بواره جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سریلانكادا هه‌بێت و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.