Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 01:56

میامی هیت و شیکاگۆ بۆلز رووبه‌رووی یه‌ک بونه‌وه

ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ تیپی میواندار به‌ئاستێكی به‌رز له‌یاریه‌كه ‌ده‌ركه‌وت.
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ردوو یانه‌ی میامی هیت و شیكاگۆ بۆلز رووبه‌رووی یه‌ك بونه‌وه‌و یاریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان به‌كۆتاهات به‌ئه‌نجامی سه‌د خاڵ به‌رامبه‌ر نه‌ودو سێ خاڵ.

یانه‌ی میامی هیت بووه‌ میوانی یانه‌ی شیكاگۆ بۆلزو ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ تیپی میواندار به‌ئاستێكی به‌رز له‌یاریه‌كه ‌ده‌ركه‌وت.

 به‌ڵام له‌ماوه‌كانی سێیه‌م و چواره‌م یانه‌ی میامی رێره‌وی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه‌ و توانی به‌هۆی لێهاتوویی یاریزان گۆران دراگیچ كه‌ بیست و چوار خاڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد باڵاده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر یاریه‌كه‌ بسه‌پێنن.

به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی میامی هیت به‌كۆتاهات به‌ئه‌نجامی سه‌د خاڵ به‌رامبه‌ر نه‌ودو سێ خاڵ بۆ یانه‌ی شیكاگۆ بۆلز.  

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.