كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له شارۆچكه‌یه‌كی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین، كچێكی گه‌نج خۆی ده‌سووتێنێت و ده‌ستبه‌جێ به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی گیان له ده‌ست ده‌دات.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 28/ 11/ 2017 له شاره‌دێی سه‌روچاوه‌ی سه‌ر به قه‌زاى ڕانیه له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵان به ناوی (ن.ش) له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و خۆی ده‌سوتێنێت، به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی سووتاویه‌كه‌ی ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
په‌یامنێرمان له رانیه پێی ڕاگه‌یاندین: دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بنكه‌ی پۆلیسى بێتواته ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه‌و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه ده‌كرێت و ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و كچه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌و راپۆرتی پزیشكیه تۆماركراوه‌كان ئه‌وه پشت راست ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.