به‌فه‌رمانی هادی عامری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خورماتوو ده‌كشێنه‌وه‌و پۆستی قایمقامی شاره‌كه‌ش له كورد ده‌سه‌ندرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به فه‌رمانی عادی عامری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در ،حه‌سه‌ن زه‌ینئه‌لعابدین كه توركمانێكی شیعه‌مه‌زهه‌به، بۆ پۆستی قایمقامی خورماتوو دیاری كراوه‌و كه‌سێكی عه‌ره‌بیش بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتوو.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: به پێی رێككه‌وتنێك بڕیاره پۆستی شه‌لال عه‌بدول، قایمقامی خورماتوو كه له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتییه بدرێته حه‌سه‌ن زه‌ینئه‌لعابدین كه توركمانێكی شیعه مه‌زهه‌به،له‌به‌رامبه‌ردا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای خورماتوو بكشێنه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.