Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:40

سامی که‌مال یاریزانی پێشووی تۆپی پێی یانه‌ی بروسک کۆچی دوایکرد

به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئێواره‌ی دوێنێ یاریزانێكی پێشووی تۆپی پێی یانه‌ی بروسك و شاری هه‌ولێر به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌ كۆچی دواییكرد.

یاریزان سامی كه‌مال دوێنێ له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی هاوڕێی خۆی یاریی تۆپی پێی كردووه‌، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م یاریكردووه‌، دواتر چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و خه‌ریكی جل گۆڕین بووه‌ له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، به‌ڵام له‌وكاته‌دا جه‌ڵته‌ لێی داوه‌ و هه‌ر له‌وێشدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

یاریزان سامی كه‌مال له‌ دایكبووی 1979ی هه‌ولێره‌ و یاریزانی پێشووی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی بروسك بوو، له‌ ساڵی 1999 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بروسك كردووه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ یاریزانه‌ هه‌ره‌باش و سه‌ره‌كییه‌كانی یانه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ دوو وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك بوونه‌ته‌ پاڵه‌وانی خولی كوردستان .

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.