له ژیاندا چه‌ند ڕێكه‌وتێكى سه‌یر روو ده‌دات كه تووشى سه‌رسوڕمانمان ده‌كات و نا‌توانیین هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ بكه‌ین، لێره‌دا وێنه‌ى چه‌ند كه‌سێكى به‌ناوبانگ و له‌یه‌كچووه‌كانیان وه‌ك وابێت دووانه بن ده‌یخه‌ینه پێش دیده‌ى بینه‌ر:
جێنیڤه‌ر لۆورێنس ئه‌كته‌ریكى ئه‌مریكییه‌و له ساڵى 1990 له دایكبووه، خاوه‌نى ئۆسكاره، زوبه‌یده سه‌روه‌ت ئه‌كته‌رێكى میسریه‌و له سینه‌ماى میسردا به خاوه‌نى جوانترین چاو ناسراوه له دایكبووى ساڵى 1940، ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره جه‌نده‌ها میل له یه‌كه‌وه دوورن به‌ڵام كاتێك ئه‌م وێنه‌یه ده‌بینى وا هه‌ستده‌كه‌یت كه دووانه بن.
مه‌سعود ئوزێل یاریزانى تۆپى پێى ئه‌ڵمانیا و له یه‌كچووه‌كه‌ى كه ناوى ئینزۆ فێرارى كه خاوه‌نى كومپانیاى فێراریه تایبه‌ته به دروستكردنى ئوتۆمبێلى وه‌رزشى و به ره‌گه‌ز ئیتاڵیه.
ئورلاندو بڵوم ئه‌كته‌رێكى به ره‌گه‌ز به‌ریتانیه و نیكولاى گریگوریسكو هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار بووه و به ره‌گه‌ز رۆمانیه له ساڵى 1838 له دایك بووه.
بروس وێلس ئه‌كته‌ریكى به ناوبانگى ئه‌مریكییه و له ساڵى 1955 له دایك بووه، جه‌نه‌راڵ دوگلاس مه‌ك ئارسه‌ر، جه‌نه‌ڕالێكى ئه‌مریكى بووه له ساڵى 1880 له دایك بووه.
جه‌ستین تێمبیرله‌ك به ره‌گه‌ز ئه‌مریكییه و گۆرانیبێژى ئار ئاند بى به‌ناوبانگه و له ساڵى 1981 له میمفیسى تینیسى له ئه‌مریكا، له‌یه‌كچووه‌كه‌ى جه‌ستین تێمبیرله‌ك كه‌سێكى تاوانبار بووه.
جاك بلاك ئه‌كته‌رو ومیوزیك ژه‌نه له ساڵى 1969 له دایك بووه و یه‌هودى ئه‌مریكییه، پۆل ریفه‌ر كه‌سێكى ده‌ست ره‌نگینى ئاڵتونچی بووه و له ساڵى 1735 له ئه‌مریكا هاتۆته دونیاوه و له ساڵى 1881 وه‌فاتى كردووه.
مارك زوكیربیرك داهێنه‌رى تۆڕى كومه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووكه و له ساڵى 1984 له نیویورك له ئه‌مریكا له دایك بووه و خاوه‌نى 73.7 ملیار دۆلاره، دوو منالى هه‌یه به‌ناوى كارین و ئیدوارد زوكیربیرك، له یه‌كچوووى مارك زوكیربیك، فیلیپى چواره‌مه كه پاشاى ئیسپانیا بووه له ساڵى 1661 تا 1665 له ساڵى 1605 له ئیسپانیا له دایك بووه و له 1665 وه‌فاتى كردووه.
ماگى گیلینهال ئه‌كته‌رێكى ئه‌مریكیه له ساڵى 1971 له دایك بووه، روز وایلده‌ر له‌ین نووسه‌رى ئه‌مریكى بووه له ساڵى 1886 له دایك بووه له 1968 وه‌فاتى كردووه ئه‌م دووانه به ڕێكه‌وت وینه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه‌و له‌یه‌ك ده‌چن.
مایكل جاكسۆن گورانیبیژ و ئه‌كته‌رو سه‌ماكه‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى كه له ساڵى 1958 له‌دایك بووه و له ساڵى 2009 كۆچى دوایى كردووه، له یه‌كچووی جاكسۆن كه‌له‌سه‌رێكی ئاساره‌وانیكى میسریه.
وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.