لیستی بەرەی توركمانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عیراق رەتدەكاتەوە، لهبهر ئهوهی چەند ئەندامێكی ناو لیستی بەرەی توركمانی راو بۆچوونی جیاوازیان هەیە، ههروهها پرسوڕا بەئەندامانی لیستەكەیان نەكراوە.
ئەندامێكی ئەنجومەن راگەیاند: لیستی بەرەی توركمانی دانشتنیان لەگەڵ سەرۆك كۆمار رەتكردۆتەوە، چونكە پرسوڕا بەئەندامانی لیستەكەیان نەكراوە، بۆیە بڕیاریانداوە بەشداری كۆبونەوە نەكەن، هەروەها سەرۆك كۆماریش رایگەیاندووە مادەی 140 بۆیە جێبەجێ نەكراوە بەهۆی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەوە بووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: وەك چەند ئەندامێكی ناو لیستی بەرەی توركمانی راو بۆچوونی جیاوازمان هەیە، بۆیە بڕیارماندا بەشداری نەكەین هەر بڕیارێكیش بەرەی توركمانی بیدات ئێمە پابەندین پێوەی، لەگەڵ ئەوەشدا بۆچوونێكی تر هەبوو كە دەبوایە چاومان بە سەرۆك كۆمار بكەوتایەو هەرچی پێویستبوو سەبارەت بە كەركووك پێمان بگەیاندایە، چونكە ئێمە نوێنەری گەلین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.