کۆمپانیای روسنەفت چەندین گرێبەستی گەورەی لە بواری وزەدا لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە، بەڵام حکوومەتی بەغدا بوو بە بەربەستیی سەرەکیی جێبەجێکردنیان. شارەزایەکی بواری وزە، پێی وایە ئێستا رووسیا چاوەڕێی ئەنجامی دانووستانی نێوان حکوومەتەکانی بەغدا و هەولێرە.
لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کۆمپانیای روسنەفتی رووسی چەندین گرێبەستی بە بڕی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد. بهلام بەغدا لەو کارەی رووسیا نیگەران بوو و هەر بۆ ئەمە مەبەستەش ئیبراهیم جەعفەریی وەزیری دەرەوەی خۆی بۆ مۆسکۆ نارد، بەڵام روسنەفت جەختی کردەوە کە پابەندی رێککەوتنیان لەگەڵ هەولێر دەبن.
سەرەڕای سووربوونی روسنەفت بۆ کارکردنیان لە کوردستان، بەڵام تا ئێستا ناوەڕۆکی گرێبەستەکان نەچوونەتە واری جێبەجێ کردنەوە.
عەلی حوسێن بەلۆ شارەزای بواری وزە، پێی وایە کە رووسیا چاوەڕێی ئەنجامی دانوستانی نێوان حکوومەتەکانی هەولێر و بەغدایە بۆ ئەوەی لە کوردستان دەستبەکاربێت.
عەلی حوسێن بەلۆ بە پشتبەستن بە ماددەی 112ى دەستووری هەمیشەیی عێراق و دەستەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان، پێی وایە دواجار عێراق لە هەموو ئەو رێوشوێنانەی بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان گرتوویەتییەبەر، پاشگەز دەبێـتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.