Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:08

پۆستی قائیمقامی خورماتوو به‌  تورکمانێکی شیعه‌ درا

پۆسته‌ ئیداریه‌كانی خورماتوو دابه‌ش ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌حمه‌د جبووری پارێزگاری سه‌لاحه‌دین و هادی عامری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌ شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی خورماتوو رێككه‌وتن و پۆستی قائیمقامی خورماتوو به‌  توركمانێكی شیعه‌ درا، كه‌ به‌گوێره‌ی شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و پۆسته‌ پشكی كورده‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌والێكى كه‌نالى كوردستان24، ئه‌حمه‌د جبووری و هادی عامری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون، پۆستی قائیمقام به‌ كه‌سێكی توركمانی شیعه‌ به‌ ناوی حه‌سه‌ن زه‌ین عابدین بدرێت‌ و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نیش به‌ پشكی عه‌ره‌ب دیاریكرا، جگه‌ له‌ پۆستێكی سیادیش هیچ حسابێك بۆ پێكهاته‌ی كورد له‌و قه‌زایه‌ نه‌كراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ پۆسته‌كه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ كورده‌ بكرێت، كه‌ پۆسته‌كه‌ی پێ ده‌درێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هادی عامری هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ پرسێكی حكومی ئیداریه‌ و عامریش فه‌رمانده‌ی گروپێكی چه‌كداریه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.