فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشکرایکرد، لە 97%ـی خاکی عێراقیان لە دەست داعش رزگارکردووە. دەشڵێت، داعش هێشتا سەرچاوەی هەڕەشەیە.
پاوڵ فەنک، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداوە رایگەیاند: لە 97%ـی خاکی عێراق و چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی عێراقمان رزگارکرد، بەڵام داعش هێشتا هەڕەشەیە.
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گوتیشی: تیرۆریستەکانی داعش شکستدەهێنن و خۆیان لەنێو ئاوارەکاندا حەشارداوە، هەرچەندە داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ عێراق بەڵام هاوپەیمانان ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی هاوبەشە عێراقییەکان، کە بەرگری لە خاکیان دەکەن.
ئەو لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ گۆشەگیرکردنی چەکدارانی داعش لە بیابانی رۆژئاوای عێراق، تاوەکو ئێستا هێزەکانی عێراق بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە شەڕکردن دژی ئەو چەکدارانە.
فهرماندهی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی لهدژی داعش پۆل فانك ئاشكرای كرد، هێزهكانی وڵاتهكهی لهعێراق دهمێننهوه تاكو بارودۆخ سهقامگیر دهبێت، وتیشی، هاوپهیمانان بنكهكانی سنوری عێراق ئاماده دهكهن و ههندێكی دیكهش بهگهڕۆكی دههێڵنهوه، باسی لهوهش كرد كه ئهمهریكا هیچ هێزێكی عێراق نییه ئهوهی ههیه هێزی هاوپهیمانانه.
لهلایهكی دیكهوه ئهمرۆ شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقیی رزگارکردنی 175 گوندی ناوچەی جزیرە و بەرزاییەکانی فوراتی راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە ، لە قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی جزیرە و بەرزاییەکانی فوراتدا ھێزەکانی پۆلیسی عێراق و بەھاوکاری ھێزە ئاسمانییەکانی سوپای عێراق 175 گوند و 5 پرد و فرۆکەخانەی "جنێف"ی سەربازییان کۆنترۆڵکردۆتەوە و ھاوکات 11 ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان و 7 ماتۆرسکیل و 6 کارگەی دروستکردنی بۆمبیش تەقێنراونەتەوە و زیاتر لە ھەزار بۆمبی چێندراو پوچەڵکراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.