Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:50

پشووی ڕۆژانی شەمووی قوتابخانەکان نامێنێت

لە وەرزی دووەمی خوێندن
کوردستان TV
100%

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، لە وەرزى دووەمى خوێندندا ئۆفى شەممان نامێنێت بۆیە دەبێت پەروەردەکان پێش نەمانى ئۆفەکەى ڕاى خۆیان بڵێن.

بەپێی نووسراوێكی پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان كراوە كە ئامادەكاری بكەن بۆ نەهێشتنی پشووی شەمووان لە وەرزی دووەمی خوێندنی دوای تاقیكردنەوەكان.

لە نووسراوێكی وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، لە وەرزی دووەمی خوێندندا، پشووی رۆژانی شەموو لە قوتابخانە و خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستان نامێنێت.

نووسراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی پەروەردە گشتییەكانی پارێزگاكان كراوە تێیدا هاتووە، لە وەرزی دووەمی خوێندنی ئەمساڵدا پشووی رۆژانی شەموو نامێنێت، لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندندا و بۆ كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆی مامۆستایان بە هۆی دواكەوتن و كەمكردنەوەی مووچە بڕیاری لەسەر درابوو.

لەو نووسراوە ئاشكرا كراوە كە پێویستە پەروەردەكان ئامادەكاری بكەن بۆ نەمانی پشووی رۆژانی شەموو و رای خۆشیان لەو بارەیەوە رابگەیەنن، هەروەها لەو نووسراوەدا باسی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان كراوە و ئاماژەی بە هیمەت و هاوكاریی دایكان و باوكانی قوتابیان و خوێندكاران كردووە، بەو مەرجەی ئەو هاوكارییە دور بێت لە كارگێڕیی قوتابخانەكان.

لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندن بە بڕیارێكی وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار درا ڕۆژانی شەموو بكرێتە پشوو بۆ ئەوەی مامۆستایان هێندە كێشەی ئابوورییان نەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.