Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:58

نووسەرێک: چارەسەرکردنی کێشەی عێراق و سووریا بەبێ کورد ئەنجامی نابێت

نووسەرێك: ئەمریكا و ڕووسیا پێویستیان بە كورد هەیە
کوردستان TV
100%

ئۆیا بایدار، نووسەری بەناوبانگی توركیا، لە وتارێكدا ، كە لە ماڵپەڕی (T24) بڵاوی كردووەتەوە، تیشك دەخاتە سەر كۆبوونەوەی لوتكەی (سوچی) لە نێوان ڕووسیا و ئێران و توركیاو پێی وایە ڕووسیا نایەوێت قەدەری كورد بكەوێتە ژێر دەستی ئەمریكا، بۆیە داكۆكی دەكات لە كۆبونەوەكانی داهاتوودا لەبارەی پرسی سووریا، كوردیش بەشداری بكات و ڕۆڵی سەرەكیی پێ بدرێت.

نووسەر لە وتارەكەیدا ئاماژە دەدات ئەمریكا و ڕووسیا پێویستیان بە كارتی كورد هەیە، چونكە دەزانن چارەسەركردنی كێشەی عێراق و سووریا بەبێ كورد ئەنجامی نابێت.

ئەو نووسەرە تورکە ده‌شلێت" ئێستا هەردوو وڵاتی ئەمریكا و ڕووسیا نایانەوێت ئەرۆدۆگان بترسێنن، بەڵام لە كۆتاییدا لە سووریا كورد دەگات بە ئامانجی خۆی و لە چوارچێوەی فیدراڵیدا دانی پێدا دەنرێت. 

ترەمپ و پۆتین لەو ڕووەوە هیچ پەلەیەكیان نییە و بەردەوام دەڵێن لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی سووریا داین، بەڵام لە داهاتوودا بە دامەزراندنی كیانێكی وەكو فیدراڵی بۆ كورد لە سوریا دروست دەبێت".

نووسەر گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ئاكپارتی ناتوانێت كێشەی كورد لە توركیا چارەسەر بكات، بەتایبەت ئێستا ترسی لە كورد هەیە و یەپەگە و پەكەكەی وەكو یەك پێ تیرۆریستە و شەڕیشی بردووەتە ناو ماڵەكان لە باكوور، بۆیە بە بۆچوونی نووسەر چارەسەركردنی كێشەی كورد لە تورکیا گەیشتووەتە بنبەست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.