Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:00

گوشاری نێودەوڵەتی دەخرێتە سەر عەبادی

بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
کوردستان TV
100%


گوشارێکی نێودەوڵەتی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق خراوەتە سەر حەیدەر عەبادی، به‌ڵام عه‌بادی سوورە لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

سەرکردەیەکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، گوشارێکی نێودەوڵەتی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق خراوەتە سەر حەیدەر عەبادی.

عەلی عەلاق، سەرکردە لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، رێگە بەو گوشارە دەرەکیانە نادەین، کە ھەوڵ بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق دەدەن، چونکە ھەڵبژاردن پەیوەندی بە خودی عێراقییەکانەوە ھەیە، نەک ئەمریکا و ئێران یاخود ھەر وڵاتێکی دیکە.

گوتیشی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرەڕای ئەوەی گوشاری زۆری لەلایەن وڵاتانەوە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن دەخرێتە سەر، بەڵام سوورە لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.