Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:42

پاپای ڤاتیکان بە سەردانێکی فەرمی لە میانمارە

میانمار تۆمەتباردەكرێت بەئەنجامدانی پاكتاوكردنی ڕەگەزی لەدژی موسوڵمانی ڕۆهینگیا
پاپای ڤاتیكان بە سەردانێكی فەرمی لە مینمارە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لەسەردانێكی فەرمیدا گەیشتە شاری یانگۆن-ی پایتەختی میانمار.

میانمار لەلایەن ئەمەریكاوە تۆمەتباردەكرێت بەئەنجامدانی پاكتاوكردنی ڕەگەزی لەدژی موسوڵمانی ڕۆهینگیا، كە كەمینەیەكی ئەو وڵاتەیە و بەوەش ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆری نێودەوڵەتی بووەتەوە.

وابڕیارە پاپا سەردانی سەدانی وڵاتی بەنگلادیش لابكات، كەلەو وڵاتە زیاتر لە 620 هەزار موسوڵمانی ئاوارەی ڕۆهینگیای لێیە و ئەوان لەترسی  سەركوتكردن و كوشتن لەلایەن سوپای میانمارەوە هەڵهاتوون.


ژمارەی دانیشتوانی میانمار بریتیە لە 51 ملیۆن كەس، بەڵام لەو ژمارەیە تەنها 700 هەزار مەسیحی كاسیۆلیكی لێدەژی، و ژمارەیەكی زۆریان بە شەمەندەفەر و پاس بەرەو شاری یانگۆن بەڕێكەوتن بۆ ئەوەی پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان. بكەن .  


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.