Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 19:29

7 کیلۆ ئاسن لەناو سکی پیاوێکدا دەرهێنرا

نەخۆشەكە حاڵەتی دەروونی ناسەقامگیر بوو
7 كیلۆ ئاسن لە ناو سكی پیاوێكدا دەرهێنرا
کوردستان TV
100%

لە نەخۆشخانەی ساتنا لە وڵاتی هیندستان پزیشكانی ئەو نەخۆشخانەیە لە نەشتەرگەرییەكدا توانیان 7 هەزار غرام لە وردە ئاسن و پارچەی دیكەی مەعدەنی لە ناو سكی نەخۆشێخدا دەربێنن .

رۆژنامەی The Independentی هیندی لە زاری دكتۆر بریانك شارما گواستیەوە كە ، پیاوێك بەناوی مەقسودخان تەمەن 35 ساڵ دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی كرد كە دووچاری ئازاری سك بووە ، دوای پشكنین توشی شۆك بووین كە بینیمان چەندین پارچەی دراوی ئاسنی و بورغی و پارچەی دیكەی ئاسنی لە ناو سكی ئەو پیاوەدا هەیە .

بەپێی گوتەی دكتۆرەكە نەخۆشەكە حاڵەتی دەروونی ناسەقامگیر بوو ، كەس و كاری نەخۆشەكەش دەڵێن مەقسودخان شوفێری پاص بووە و كاتێك سەرنشینان پارەیان داوەتێ لە ناو دەمی داناوە ، لە بەر خێرایی لێخوڕینی پاصەكە هەندێكیانی قوت داوە . بەپێی گوتەی دكتۆرەكان ، تا ئێستا مەترسی لە سەر ژیانی خان ماوە و بەڵێنیداوە كە لەمەودوا هیچ پارچە ئاسنێكی دیكە قوت نەدات .

 


سەرچاوە : فورات نیوز
ئامادەكردنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.