Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:45

شارلووا جیاوازی خاڵه‌کانی بۆ سێ خاڵ که‌م کرده‌وه‌

به‌ ده‌ یاریزان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی واسلاند به‌ده‌ست هێنا
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی به‌لژیكا یانه‌ی شارلوا به‌ ده‌ یاریزان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی واسلاند به‌ده‌ست هێنا كاتێ یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام برده‌وه‌.

یانه‌ی شارلوا بووه‌ میوانی یانه‌ی واسلاند بیرڤین و له‌گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا ئاستی هه‌ردوولا زۆر لاوازبوو ته‌نیا ریۆ مۆریۆكا ده‌ره‌فه‌تێكی له‌یاریه‌كه‌دا بۆ ره‌خسا و نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات.

له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا ئاستی شارلوا باشتر بوو تا له‌خوله‌كی شه‌ست و چوار گایتان هیندریكس توانی گۆڵی پێشكه‌وتن له‌یاریه‌كه‌دا تۆماربكات.

 دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ گوشاره‌كانی شارلوا به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت كافیه‌ ره‌زائی گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.

پێنج خوله‌ك به‌ر له‌به‌كۆتا هاتنی یاریه‌كه‌ش ناوبژیوان فرانسیس نگانگای به‌كارتی سوور له‌یاریه‌كه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌و یاریه‌كه تا كۆتایی به‌و ئه‌نجامه‌ مایه‌وه‌.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ شارلووا جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ كلۆب برۆجی پێشه‌نگ بۆ سێی خاڵ كه‌م كرده‌وه‌.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.