Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:07

له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی دایه‌

سیسكا مۆسكۆ سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ڕوسیا به‌ده‌ستهێنا
کوردستان TV
100%

یانه‌ی سیسكا مۆسكۆ سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ڕوسیا به‌ده‌ستهێناو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ڕۆبین كازانی میوانداری برده‌وه.

یاریزانانی تیپی میوان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ركه‌وتن و چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی ڕۆبین كازان، تا له‌ دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانی سویدی پۆنتوس وێرنبلۆم ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ سیسكا مۆسكۆ تۆماركرد.

له‌ گێمی دووه‌میشدا، تیپی میواندار هه‌وڵی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری دا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بوو.

سه‌ره‌نجام سیسكا مۆسكۆ به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ سیی و دوو خاڵ و ڕۆبین كازانیش له پێنجه‌م‌ یاری له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ و ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی یانزه‌می ڕیزبه‌ند له‌ بیست خاڵ وه‌ستا. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.