بریکاری پێشووی وەزارەتی داراییی عێراق دەڵێت، بەغدا گوشارێکی زۆری لەسەرە تا لەگەڵ هەولێر ڕێک بکەوێت، نابێ هەرێم بە کەمتر لە 17% لە پشکی بوودجەی ڕازی بێت و زۆر خاڵی دیکەش هەن، کە دەبێ پێشوەختە ڕێککەوتنیان لەبارەوە بکرێت.
د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی داراییی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەگەر هەولێر لەگەڵ بەغدا دانوستانی کرد، دەبێ بە کەمتر لە 17% پشکی هەرێم ڕازی نەبێت، چونکە کەمتر لەوە بەشی بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناکات و زیانی گەورەی ئابووری دەکەین."
هەروەک د. فازڵ نەبی باسی کرد، زۆر شایستەی دارایی دیکە هەن کە دەبێ بەغدا بیداتە هەولێر، بۆیە پێویستە ڕێککەوتن بکرێت، چونکە پرسەکە هەر 17%ی بوودجە نییە، بەڵکو خاڵی دیکەی گرینگ هەن، کە دەبێ ڕێککەوتنیان لەبارەوە بکرێت.
سەبارەت بە کارتی گوشاری دەولی لەسەر بەغدا تا بکەونە گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر، د. فازڵ نەبی دەڵێت: "زانیاریی تەواوم لایە کە وڵاتان گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر بەغدا تا بگەنە ڕێککەوتن لەگەڵ هەولێر، بۆ ئەمەیان هەوڵێکی نێودەوڵەتیی بەهێز هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.