Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:37

جێنشینی سعوودیه‌: ڕێگا ناده‌ین ئه‌و شێواندنه‌ی ئیسلام به‌رده‌وام بێت

جێنشینی سعوودیه‌: ئاینه‌كه‌مان بڕوای به‌ لێبوردنی به‌رده‌وام هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د سه‌لمان جێنشینی پاشای سعوودیه‌ ڕایگه‌یاند، ئێمه‌ وه‌ك چۆن دارایییه‌كه‌مان له‌ گه‌نده‌ڵكاران پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئاینه‌كه‌شمان ئاوا له‌ توندڕه‌وان خاوێن ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ڕێ ناده‌ین ئه‌و شێواندنه‌ی ئیسلام به‌رده‌وام بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، جێنشینی پاشای سعوودیه‌ له‌میانه‌ی ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی هاوپه‌یمانیی ئیسلامی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ڕایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیی تیرۆر ئه‌و شێواندنه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه‌ ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا ئاینه‌كه‌مان بڕوای به‌ لێبوردنی به‌رده‌وام هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی، زیاتر له‌ 40 وڵات پێداگیرییان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان به‌ یه‌ك پلانی سه‌ربازی و دارایی و هه‌واڵگریی و سیاسی كار بكه‌ین. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش هێمایه‌كی به‌هێزه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ له‌ پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر تێبكۆشین.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.