گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
شاری گوانژۆ یه‌كێك بوو له وێستگه‌كانی گه‌شته‌كه، له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌شداو له گوندی په‌نگوین كه گوندێكی به‌ناوبانگی گه‌شتیاری و كلتوریه، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناسراوی گوانژۆ مه‌شخه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و به‌ناو خه‌ڵكدا سوڕانه‌وه.
لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ ئاشكرایان كردووه كه تا ئێستا پێنجسه‌دو په‌نجاوپێنج هه‌زار بلیتی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیاده‌كه فرۆشراون، بیستوسێیه‌مین خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه له نۆ تا بیست‌وپێنجی شوباتی ساڵی داهاتوو له شاری پیۆنگ چانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌رزشوانانی سه‌د وڵات له سه‌دو دوو پێشبڕكێی جۆراوجۆری حه‌وت یاری وه‌رزشی زستانه، ململانێی بردنه‌وه‌ی میدالیاكانی ئۆڵۆمپیاده‌كه ده‌كه‌ن.
گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ له‌سه‌ر خاكی كۆریای باشوور له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكردو له نۆی شوباتی ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ كۆتایی پێ دێت و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌داو له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه، مه‌شخه‌ڵی گه‌وره‌ی ئۆڵۆمپی به فه‌رمی داده‌گیرسێندرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.