ئهمرۆ یەکشەممە 26-11-2017، ئێران و تورکیا و قەتەر رێکەوتنێکی سێقۆڵییان لە بوارەکانی هەماهەنگیی ئابووری و ئاسانکاری لە هاتووچۆ و گەیاندنی نێودەوڵەتی واژۆکرد.
رێککەوتنەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە نیهاد زەیبەکچی، وەزیری ئابووریی تورکیا، محەممەد شەریعەتمەداری، وەزیری کانزاکان و بازرگانیی ئێران و شێخ ئەحمەد بن جاسم بن محەممەد ئالسانی، وەزیری ئابووریی قەتەر لە تارانی پایتەختی ئێران واژۆکرا.
لەچوارچێوەی ئەم رێککەوتنە کاڵا و بەرهەمی پێویستی تورکی لەڕێی ئێرانەوە بۆ وڵاتی قەتەر دەنێردرێت، کە لەلایەن سعودیە و ئیمارات و میسر و بەحرێنەوە گەمارۆی خراوەتەسەر.
رۆژی دووشەممە 5-6-2017، وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرێن، میسر و دواتر چەند وڵاتێکی دیکە بڕیاریاندا سەرجەم پەیوەندییە سیاسی و دیپلوماسییەکانیان لەگەڵ وڵاتی قەتەر بپچڕێنن، هەریەک لە ئێران و تورکیاش نەیانهێشت گامارۆکە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر قەتەر دروستبکات و هەر زوو دەستیان بە هەناردەکردنی خۆراک و کەلوپەلی پێویست بۆ وڵاتەکە کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.