Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:22

به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ یاریه‌که‌ی برده‌وه‌

یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌كۆتاهات
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی خولی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هۆكی سه‌ر شه‌خته‌ یانه‌ی واشنتۆن كاپیتالز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی تۆرنتۆ به‌ده‌ست هێناو به‌چار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.

له‌ماوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا تیمی واشنتۆن ده‌ستپێشخه‌ربوو له‌تۆماركردنی دوو گۆڵ له‌رێگه‌ی یاریزان ئه‌لێكس ئه‌فشین، له‌ماوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌دا یانه‌ی واشنتۆن پێگه‌ی خۆی له‌یاریه‌كه‌ به‌هێزتر كرد كاتێ جاكوب فرانا گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.

دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ تۆرنتۆ ریزه‌كانی خۆی رێكخسته‌وه‌و توانی جیاوازی یه‌كه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ به‌تۆماركردنی دوو گۆڵ، به‌ڵام واشنتۆن هه‌ر له‌پێشه‌وه‌ مایه‌وه‌ كاتێ ئۆفشین به‌تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌می خۆی و چواره‌می تیپه‌كه‌ی.

به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌كۆتاهات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.